پنجشنبه ۱۲ شهریور ۰۵

ئارترایتێس | هەوکردنی جومگەکان

۱۰ بازديد

ئارترایتێس (Arthritis)، ئارتریت، بە زمانی کوردی جومگەسۆ* (یان بەهەڵە “هەوکردنی جومگە”)  ئاماژەیە بۆ سۆکردن و ئیلتیهابی جومگەکان کە دەتوانێت هەر یەک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی ناو جومگە لەخۆ بگرێت؛ لەوانە پەردەکانی جومگە، ئێسک، کڕکڕاگە یان شانە پشتیوانەکانی جومگە. نیشانە باوەکانی سۆکردنی جومگە بریتییە لە ئازار، ڕەقبوون و ئاوسانی جومگەکان؛ لەوانەیە ئەم حاڵەتە کاریگەری لەسەر یەک جومگە، چەند جومگە یان کۆمەڵێک جومگە (پۆلی ئارترایتێس) لە سەرتاسەری جەستەدا هەبێت. ئەم نەخۆشییە دەتوانێت لە یەک جومگەدا بە شێوەی تاو-تاو یان لەنێوان چەن جومگەدا بە نۆرە بگەڕێت (جۆری کۆچەر). هۆکارەکانی جومگەسۆ زۆرن، بەڵام بڕێکیان زۆرتر باون. هەندێک لە جۆرەکانی بەباشی وەڵامی چارەسەرەکان دەدەنەوە و بێ هیچ شوێنەوارێکی درێژخایەن چارەسەر دەبن؛ لە کاتێکدا جۆرەکانی تری کۆنتڕۆڵیان قورسترە و دەتوانن ببێتە هۆی کێشەی گەورەتر.

لە ڕاستیدا وشەی “هەو” لە کوردیدا بە واتای چڵک و کێمی (infection) برین دێت کە لە زمانی عەرەبیدا «عدوى» پێدەڵێن. ئەم وشەیە ئاماژە بە چوونەژوورەوە و گەشەکردنی میکرۆب یان مشەخۆرەکان بۆ ناو برین یان ئەندامێکی زیندوو دەکات کە دەبێتە هۆی نەخۆشکردنی؛ لە حاڵێکدا وشەی “سۆ” بە واتای هەڵگرسان و ئێشە (Inflammation) کە لە عەرەبیدا «التهاب»ی پێدەڵێن و لە ئینگلیزیدا بە پاشگری «itis» دەناسرێتەوە و بریتییە لە کاردانەوەی سروشتیی سیستەمی بەرگریی لەش لە وەڵامی کردارە زیانبەخشەکانی هۆکارگەلی فیزیایی، کیمیایی و زیندەزانی بە مەبەستی لابردنیان و هەوڵ بۆ نۆژەنکردنەوەی زیانەکانیان لە لەشدا. ئەگەرچی هەر هەوکردنێک بە دڵنیاییەوە کاردانەوەی  «سۆکردن»ی بە دوادا دێت، بەڵام هەر سۆکردنێک بە هۆی هەوکردنەوە بەدی نایەت. بەم بۆنەوە بەکارهێنانی دەستەواژەی «هەوکردنی جومگە» بۆ «ئیلتیهابی مەفسەڵ» هەڵەیەکی باوە و دروستەکەی «سۆکردنی جومگە» یان «جومگەسۆ»یە؛ یەکێک لە جۆرەکانی جومگەسۆ، هەوکردنی جومگەیە.

جۆرەکانی نەخۆشیی ڕەبۆ

۱۵ بازديد

نەخۆشیی سل یەکێک لە باوترین نەخۆشییە درێژخایەنەکانی سی لە جیهاندایە کە لە ساڵانی دواییدا تا ڕادەیەکی زۆر باو بووە و کاریگەری لەسەر ڕێگای هەناسە دادەنێت. نەخۆشیی ڕەبۆ دەبێتە هۆی تەنگبوون، هەوکردن، ئاوسانی ڕێگای هەناسەی سی (بۆرییە هەناسەییەکان). لەم ناوچۆدا، زانیاری پزیشکی و نەشتەرگەری بە تایبەتی یارمەتیدەرن بۆ تێگەیشتن و بەڕێوەبردنی باشتر. هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی خانەکانی ڕێگای هەناسە لینجی زیاتر بەرهەم بهێنن. ئەم گۆڕانکارییانە هەناسەدان دژوار دەکەنەوە و دەبنە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە. هۆکارە باوەکانیشی بریتین لە هەستیاریی (بۆ نموونە بە ئاژەڵی ماڵی یان گەردەی گوڵ)، دووکەڵ، کەشی سارد، وەرزش، بۆنی توند و گوشاری دەروونی. ڕەبۆ ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەتوانێت کوشندە بێت. ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهان ڕەبۆیان هەیە. دەکرێت هەر لە منداڵییەوە یان لە گەورەساڵیدا سەر هەڵبدات.

نەخۆشیی ڕەبۆ بە سەر چەندین جۆردا دابەش دەبێت کە بریتین لە:

  • ڕەبۆی هەستیاریی: کاتێک ئالێرژێنەکان (ئەو ماددانەی جەستە پێیان هەستیارە) دەبنە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی ڕەبۆ.
  • ڕەبۆی کۆکە: کاتێک تەنیا نیشانەی ڕەبۆ کۆکە بێت.
  • ڕەبۆی وەرزشی: لە کاتی چالاکیی جەستەییدا ڕوو دەدات، بەتایبەتی کاتێک هەوا وشکە و وەرزش دەکەیت.
  • ڕەبۆی پیشەیی: لە هەناسەکێشانی ماددە کیمیاییەکان یان تۆزوخۆڵی پیشەسازی لە شوێنی کاردا دێت کە دەبێتە هۆی تووشبوون بە ڕەبۆ یان دەبێتە هۆی دەستپێکی هێرشی ڕەبۆ.
  • سیندرۆمی تێکەڵی ڕەبۆ-COPD (نەخۆشیی درێژخایەنی گیرانی سییەکان): کاتێک ڕەبۆ و COPDـت هاوکات هەیە.

نیشانەکانی ڕەبۆ

نیشانەکانی ڕەبۆ بریتین لە:

  • تەنگیی هەناسە
  • فیکەکێشان، لە کاتی هەناسەدەرداندا دەنگێک هاوشێوەی فیکە دروست دەبێت.
  • هەستکردن بە ئێش یان گوشار لە سینگدا
  • کۆکە، بەتایبەتی لە شەودا یان بەیانیان زوو

ئەم نیشانانە دەتوانن لە سووکەوە بۆ توند جیاواز بن. لەوانەیە هەموو ڕۆژێک هەبن یان تەنیا هەندێک جار سەر هەڵبدەن. کاتێک هێرشی ڕەبۆت هەیە، نیشانەکان زۆر خراپ و قورستر دەبن. هێرشەکە لەو کەسانەدا زیاتر باوە کە ڕەبۆی توندیان هەیە و دەتوانێت بە هێواشی یان لەناکاو ڕوو بدات. گرینگە بزانین هەندێک جار دەکرێت بۆ ژیان مەترسیدار بێت چون ئەگەر بە بەردەوامی هەبیت و بە چارەسەر باش نەبن ئۆکسیجینی پێویست بە ئەندام و شانەکانی لەش ناگات و دەکرێت کوشندە بێت. گرینگە بزانین هێرشی زۆری ڕەبۆ ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ڕەبۆکە کۆنترۆڵ نەکراوە. پێویستە پزیشکەکەت ئاگادار کەیەوە چۆن لەوانەیە بۆ باشتر کۆنترۆڵکردنی دەرمان و شێوای چارەسەرکردنەکەت بۆ بگۆڕێت.

هۆکاری نەخۆشیی ڕەبۆ چییە؟

هۆکاری ڕاستەقینەی ڕەبۆ نەزانراوە. لەوانەیە بۆهێڵ و ژینگەی تاک بۆ تووشبوون بە ڕەبۆ ڕۆڵیان هەبێت. هێرشی ڕەبۆ کاتێک ڕوو دەدات کە لەگەڵ هۆکارێکی ڕەبۆ بەرکەوتن ساز ببێت. بە گشتی هۆکاری ڕەبۆ بریتییە لە هەر شتێکی وا بتوانێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانی نیشانەکانی. لەوانەیە یەک هۆکاری دیاریکراوت هەبێت یان هۆکارەکان زۆر بن. هۆکارە باوەکان بریتین لە:

  • هەستیاریی: گەردەی گوڵ، کرمی ورد و مۆرانەی خۆڵ، مووی ئاژەڵ، پاشماوە زیانبەخشەکانی جاڵجاڵۆکە و مشک
  • هەوای سارد: بەتایبەتی لە زستاندا
  • وەرزش: بەتایبەتی چالاکیی جەستەیی توند و وەرزشکردن لە کەشی سارددا
  • کەڕوو: دەتوانێت ببێتە هۆی هەستیاری
  • بەرکەوتی پیشەیی: دارتاشین، ئاردی گەنم، لاستیک، کەرەستەی بیناسازی
  • هەوکردنی هەناسەیی: هەڵامەت، ئەنفولانزا و نەخۆشییە هەناسەییەکانی تر
  • دووکەڵ: جگەرەکێشان، هەڵمژینی پاشماوەی دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە
  • فشاری دەروونی: جەستەیی یان سۆزداری
  • ماددە کیمیاییەکان یان بۆنی توند: بۆیەی نینۆک، پاککەرەوەکانی ماڵەوە، بۆنخۆشکەری هەوا و جل
  • ژەهرە دەردراوەکانی نێو هەوا: دەردانی کارگەکان، دووکەڵی ئۆتۆمبێل، دووکەڵی ئاگری دارستانەکان

ئەم هۆکارانە دەتوانن یەکسەر ببنە هۆی هێرشی ڕەبۆ و لەوانەیە چەند کاتژمێر یان چەند ڕۆژ بخایەنێت.